مەحموود پاشای جاف تازە هاتبۆوە، کابرایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  656 مشاهده

مەحموود پاشای جاف تازە هاتبۆوە، کابرایەکی کورد ئەچێ بۆ لای بۆ بەخێرهاتنەوە، مستێ ناوکە «قەزوان» یش لەگەڵ خۆی ئەبا بە دیاری بۆ پاشا، ئەچێ و ناوکە قەزوان ئەکاتە کوچەڵەیەکی دارێنەوە و لە بەردەمی پاشادا دای ئەنێ و ئەڵێ: میرم وەخێر بێتەوە! ئەم ناوکە قەزوانەشم وە دیاری بۆ هاوردگی، پێی ناوێ بیتەقێنی، خۆم تەقانگیانمە. پاشا سەیرێکی ناوکە قەزوان ئەکات و بە کابرا ئەڵێ: کوڕە، کەچەڵ، ئەمەت بەچی تەقاندووە؟ ئەڵێ: میرم وەچی تەقانگمە؟ ئەوەم دگانە گواوییانە. مەحموو پاشا زەردەخەنەیەک ئەگرێ و هیچی تر.