کابرایەکی کورد برایەکی هەبوو براکەی مرد...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  592 مشاهده

کابرایەکی کورد برایەکی هەبوو براکەی مرد، خەڵک و خوا کۆبوونەوە چوون ناشتیان، ئەو لەو وەختەدا خۆی دزییەوە و نەچوو بۆ ناشتنەکەی، پاشان پێیان وت: بۆچ نەچوویت تەرمی براکەت بنێژی وتی: برا بۆچ من شێت بووگم بچم؟ برا جوانە مەرگەکەم لەگەڵ تەرمەکەی خلەی ئامۆزاما چوو بۆ گۆڕستان ناشتی، ئیزرائیل چاوی پێکەوت کەوتەوە بیری. هات گیانی ئەویشی کێشا. ئێستا منیش بچم بخەمەوە بیری، ئیزرائیل بێت گیانی منیش بکێشێ؟ با هەر تۆی وە دەوەوە بتلێتەوە منی بەرچاو نەکەوێ!