شاکر مجرم ڕواندزی نوێژی خەوتنان ئەکا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  622 مشاهده

شاکر مجرم ڕواندزی نوێژی خەوتنان ئەکا لە پشت مەلایەکەوە، هەر ڕاست لە پشت سەری مەلاوە لە یەکەم ڕێزا ڕائەوەستێ، مەلا سوورەتی «والمرسلات» لە نوێژەکەدا ئەخوێنێ، ئەگاتە ئەوە ئەڵێ: أَلَمْ نُهْلِكِ الْأَوَّلِينَعربی. شاکر مجرم دەچێتە ڕێزی پاشەوە، مەلا ئەڵێ: ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ الْآخِرِينَعربی. ئینجا خۆی ئەکوتێتە ناوەڕاستەوە، مەلا ئەڵێ: كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَعربی!، شاکر نوێژ بەڕەڵا ئەکا و بە پێڵاوەکانییەوە بۆی دەرئەچێ ئەڵێ: کە واتە ئەم بەزمە بۆ منە!