شاکر مجرم ڕواندزی نوێژی خەوتنان ئەکا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  744 بینین

شاکر مجرم ڕواندزی نوێژی خەوتنان ئەکا لە پشت مەلایەکەوە، هەر ڕاست لە پشت سەری مەلاوە لە یەکەم ڕێزا ڕائەوەستێ، مەلا سوورەتی «والمرسلات» لە نوێژەکەدا ئەخوێنێ، ئەگاتە ئەوە ئەڵێ: أَلَمْ نُهْلِكِ الْأَوَّلِينَعەرەبی. شاکر مجرم دەچێتە ڕێزی پاشەوە، مەلا ئەڵێ: ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ الْآخِرِينَعەرەبی. ئینجا خۆی ئەکوتێتە ناوەڕاستەوە، مەلا ئەڵێ: كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَعەرەبی!، شاکر نوێژ بەڕەڵا ئەکا و بە پێڵاوەکانییەوە بۆی دەرئەچێ ئەڵێ: کە واتە ئەم بەزمە بۆ منە!