مەلایەک نوێژی شێوان، پێشنوێژی ئەکرد بۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  763 مشاهده

مەلایەک نوێژی شێوان، پێشنوێژی ئەکرد بۆ خەڵکەکە، زۆری درێژە دایە، خەڵکەکە هەموو وەڕس بوون، ئینجا بێجگە لەوە لە ئاخری نوێژەکەشا هات سەجدەی سەهویشی برد - کە هیچ سەهویشی نەکردبوو - پاشان پێیان وت: درێژەدانەکە بەس نەبوو ئەم سەجدە سەهوە چی بوو کە سەهویشت نەکردبوو؟ وتی: فڵانی لە ناو نوێژەکەدا کەوتە فیکرم کە دەستنوێژم نییە، ئەم سەجدەیە بۆ ئەوە بوو!