مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا ڕەسووڵ گێڕایەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  606 مشاهده

مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا ڕەسووڵ گێڕایەوە وتی: لە ئاوایی «کونە کۆتر» بووم سەیرم کرد کابرایەکی کوردی ڕەشماڵ لە دەرەوە هات، وتی: مەلا نەخۆشێکمان هەیە نوشتەی بۆ بکە. منیش موخەمەسەکەی ئیمامی غەزالیم بۆ نووسی، کابرا لە پشتەوە چاوی لێ بوو کە موخەمەسەکە ئەنووسم، نوشتەم بۆ پێچایەوە و دامە دەستی و ڕۆیشت، تا ئەو ئەچێتەوە کابرای نەخۆش ئەمرێ، ئینجا کابرا ئەڵێ: باوکم مەلا هەر لەوێ دارە تەرمی بۆ هەڵبەست، ئێوە ئێستا شین و شەپۆڕی چیتانە؟