کابرایەکی کورد لەو جافەتییە تەماشای کرد...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  581 مشاهده

کابرایەکی کورد لەو جافەتییە تەماشای کرد هەر جار مەلا ئەچووە خێڵەکەیانەوە هەموویان ئەچوون بە پێشوازییەوە و ئێحترامێکی زۆری ئەگیرا. کوڕێکی هەبوو، وتی چاک وایە منیش کوڕەکەم بکەم وە مەلا. لە کوێستان بوون و دەمە دەمێ گەڕانەوەیان بوو.

هەڵسا چووە دێیەک کوڕەکەی برد و چووە لای مەلای دێیەکە وتی: مەلا ئەم کوڕەم بۆ بکە وە مەلا. و لێی دا ڕۆیشت، زۆری پێ نەچوو گەڕایەوە بۆ لای مەلا و وتی: مەلا کوڕەکەت بۆ کردم وە مەلا؟ مەلاش وتی: باوکم بەم دەم و دەستە چۆن ئەبێ بە مەلا؟ وتی: من ئەمانە نازانم، گام وە بارەوە، مەشکەم وە دارەوە، دۆینەم لە چاڵەوە، یاڵڵا کوڕم بۆ بکە وە مەلا درەنگە.