دوو کابرای بەنگکێش لە گردەکەی زێڕینۆک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  573 مشاهده

دوو کابرای بەنگکێش لە گردەکەی زێڕینۆک شەو بوو، دانیشتبوون بەنگیان ئەکێشا، لە دوورەوە ئوتومبێلێک دیاری دا، شەو بوو، ئوتومبێلەکە بە خەتێکی ڕاست درێژ بووبووەوە، یەکێکیان بەوی تریانی وت: هەستە با بچین بەو پەیژەیەدا سەرکەوین بچین بۆ ئاسمان، چەند ئەستێرەیەک بێنین هەڵماتێنی پێ بکەین. ئەمەی وت و هەڵسایە سەرپێ! ئەوی تریان قۆڵی گرت و وتی: کەرە، دانیشە بۆ کوێ بچین، ئەترسم لە ڕێگە پەیژەکە بکوژێتەوە ئەکەوینە خوارەوە و ملمان ئەشکێ، ئەوا تێشکی ئەستێرەکە دیارە، من دەست ئەبەم تێشکەکە ئەگرم پیا سەر ئەکەوم و ئەچم سێ چوار ئەستێرە دێنم هەڵماتێنەکەی پێ ئەکەین، ئیتر بۆ کوێ بچین؟!