لە گەڕەکی کانێسکان ئافرەتێک ئەبێ خانم...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  769 مشاهده

لە گەڕەکی کانێسکان ئافرەتێک ئەبێ «خانم خاس»ی ناو ئەبێ، بووکێکیشی ئەبێ «مەیاس». بووکی نەوسن و خەسووی چرووک هەموو چێشتێکی لەژێر کلیل و قفڵدا ئەبێ. ڕۆژێ دراوسێیەکیان لەسەر تەنوورەکەی ئەوان نان ئەکا. مەیاس ئەچێ لەواشەیەکی پێ ئەکا و بە گەرمی ئەیهێنێ بیکا بە چنگاڵ. تێفکری خەسووی کۆپەڵەیە ڕۆنی کردووە بە سنگی هەیوانەکەدا و هەیوانیش تازە سواخ دراوە ئەگەر بەسەر سواخەکەدا بڕوا شوێن پێی دیار ئەبێ. کتوپڕ فێڵێک هات بە خەیاڵیا تڕی خەسووی پێ بڕی!

گوێدرێژێ لە حەوشە بەسترابۆوە سواری گوێدرێژ بوو. چووە بەر سنگی کوپەڵە ڕۆن، چنگێ ڕۆنی دەرهێنا نایە سەر لەواشەکەی و گەڕایەوە، چنگاڵی خۆی خوارد، کەرەی نەبەستەوە خۆی چۆوە سەر تەنوور و دەستی کردەوە بە نان کردن، خەسووی هاتەوە، تێفکری کەر چۆتە هەیوان بەر کوپەڵەی ڕۆن! کە کوپەڵەی داگرت ڕوانی لە چنگی ئافرەت لێی دەرهاتووە، ئای هەرەس وە ماڵم! وتی:

شوێن سمی خەرە و چنگی مەیاسێ
من لەم کەتنە، سا، سەرم ئەماسێ!