شێخ بابە عەلی تەکیەیی جارێک زستان ئەبێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  902 مشاهده

شێخ بابە عەلی تەکیەیی جارێک زستان ئەبێ ئەچێتەوە بۆ تەکیە و ئێوارە لە مزگەوت لە گوێ ئاگردانەکە دائەنیشێ و خەڵکی ئاواییش هەموو لەوێن. سەیر ئەکا کابرایەکی نەناسراویش لەوێیە. بابە عەلی بە خەڵکەکە ئەڵێ ئێستا سەیرێکتان بۆ ئەکەم.

هەروا لە بەر خۆیەوە بە دەنگی بەرز ئەڵێ: کابرایەکی چەرچی سولەیمانی هەیە ناوی «سەلامەت»ە هەندێ پارەم لایەتی و نامداتەوە شەرت بێ ئەگەر ئێستا لێرە بووایە ڕووتم ئەکردەوە. ئەمە ئەڵێ و سەر بەرز ئەکاتەوە ڕوو ئەکاتە کابرای غەریب و تۆزێ سەیری ئەکا و ئەڵێ: کابرا ئەترسم تۆ سەلامەت بی؟ ئەویش ئەڵێ: نەوەڵڵا قوربان من هەو نیم. بابا عەلی ئەڵێ: وەڵڵا کابرا تۆ شێوەت زۆر لە سەلامەت ئەکا من لام وایە هەوی! ئەڵێ وەڵڵا قوربان بەو مەرقەدی ئیمام هەمزەیە من سەلامەت نیم! بابە عەلی ئەڵێ: سا یا ڕەبی سەلامەت نەبی، بەڵام زۆر ئەترسم سەلامەت بیت! کابرا ئەڵێ: قوربان بەو قورعانەی لێت خوێندووە من سەلامەت نیم! بابە عەلی ئەڵێ: دەی یا ڕەبی سەلامەت نەبی. و ئیتر وازی لێ دێنێ.