مەلایەکی کەم فیکر لە دێیەک بوو هەرجار کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  822 مشاهده

مەلایەکی کەم فیکر لە دێیەک بوو هەرجار کە ئەچووە سەر مینبەر خوتبەی جومعە بخوێنێ خوتبەکەی ئەکرد بە لای مێزەرەکەیا هەموو جار دەستی لێ ئەدا نەوەک لە فیکری چووبێ. ڕۆژێک لەو وەختەدا کە چووە سەر مینبەرەکە کوێخایەکی قوماربازیان هەبوو لە دواوە خوتبەکەی لێ دزی! مەلا، کە چووە سەر مینبەر دەستی برد بۆ «خوتبە» سەیری کرد نەماوە بە جارێ پەکی کەوت و زۆر تەریق بوەوە!

ئەو جمعەیە هیچ، جمعەی دواییش کوێخا عەینی کەتنی پێ دایەوە! ئینجا بۆ جمعەیەکی تر هێنای دوو خوتبەی نووسیوە، یەکێکی کرد بە لای سەریا یەکێکیشی نایە باخەڵی! کە سەرکەوت بۆ سەر مینبەر کوێخا دیسان لە دواوە خوتبەکەی دزی! مەلا کە چووە سەر مینبەر دەستی برد خوتبە نەماوە هیچ خۆی تێک نەدا هینەکەی بەخەڵی دەرهێنا و دەستی کرد بە خوێندنی وەکو یەکێ چۆن دەستی گرتمۆڵە ئەکا و ڕوو ئەکاتە یەکێکی تر ئیشارەی بۆ ئەکا، یانی کوتامە خۆت، یا کوتامە دایکت! ئەمیش هەر ئەیوت: الحمدالله حق حمدهعربی.. هتد و بە دەستیش ئاوقەی کوێخای ئەکرد یانی کوتامە دایکت! ئاگات لێیە چۆن تڕم بڕیت!