کابرایەکی کورد ڕۆژێک لەو شارەزوورەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  624 مشاهده

کابرایەکی کورد ڕۆژێک لەو شارەزوورەوە تای لێ هاتبوو. ڕۆژەکە زۆر گەرم بوو، هەرچەند داوای ئاوی دەکرد ئاوی ساردی دەست نەدەکەوت ئاوی گەرمیان ئەدایە و هیچ هەوایەکی فێنکیشی نەئەدی. ئەوەندە هەبوو شاخی هەورامان لە دوورەوە دیار بوو، بۆ ئەو شوێنە دوو ڕۆژە ڕێ ئەبوو، بەفرەکە بەسەر شاخەکەوە دیاربوو. کابرایەکی خزمی بۆ ئەحواڵ پرسین هات بۆ لای، لە بەردەمیا ڕاوەستا و بەر شاخەکەی لێگرت، ئەویش پێی وت: کوڕە دویت باوکت لای بەفرەکەم لێ مەوڕەوە، با هەوایەکی فێنکم بۆ بێت ئەوا پڕوکیام!