کابرایەکی کورد هەبوو نەزەری ناو بوو پیاو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  613 مشاهده

کابرایەکی کورد هەبوو نەزەری ناو بوو پیاوی مەحموو پاشا بوو. نەزەر لە ناکاو ون ئەبێ و زۆری پێناچێ پەیدا ئەبێتەوە. پاشا ئەپرسێ: ها، نەزەر ئەوە لە کوێ بووی؟ ئەڵێ: بە خو پاشا چوبووم بۆ ماڵی شێخ، ڕۆحم وە قوربانی سەگی بەر قاپیەکەی وێ! پاشاش ئەڵێ: ها، ها ئەوەندە نایەنێ. نەزەر کە ئەزانی پاشا وا ئەڵێ خێرا ئەڵێ: کەواسە پاشا کوتامە دایکی! پاشاش ئەڵێ: ماڵ کاول، نەواش و نەواش.