ئەمینی دەروێش فەتاحی بەردەزەری هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  1034 مشاهده

ئەمینی دەروێش فەتاحی بەردەزەری هەبوو، وتی: کاروانستانێک ڕێم کەوتە موکریان. شەوێکیان لە ماڵی برایمی فاتە بووم، سەیرم کرد ژنێکی جوانی هەیە. منیش جۆشی گەنجێتیمە، دڵم لە ژنەکە چوو و دەستم کرد بە چاو بڕکێ لەگەڵ کردنی! برایم هەستی پێکرد یا نەکرد، شەوێ هەموو لەژێر کورسییەکەدا نوستین، کە چرایەکە کوژێنرایەوە برایم جێگەکەی لەگەڵ جێگەی ژنەکەیا گواستەوە، منیش پێی نازانم! دوو بەشی شەو ڕۆیشت دەستم ڕاکێشا بۆ شوێنی ژنەکە، دەستێکم هات بە دەستەوە هێنام و کێری خۆمم ڕەپ کرد و خستمە مستیەوە، هەندێ دەستی لێ دا و پاشان ئەویش دەستی منی ڕاکێشا و لە خۆما ئەیخاتە سەر قوزی، کەچی کێرێکی لە هینەکەی خۆم زلتری خستە دەستمەوە! کە ئەمەم دیت هەڕا بوومە تنۆکی ئاو و ئیتر خەوم لێ نەکەوت.

بەیانی لەگەڵ تاریک و لێڵەدا هەستام و وڵاخەکانم بار کرد و ویستم بڕۆم. دنیاش زۆر ساردە، ئەوەندەم زانی برایم هات و سەری ڕێی پێگرتم و وتی: برا ئەوە بەم بەیانی زووە بۆ کوێ ئەچی؟ دانیشە قاوەڵتی بکە و دنیاش تۆزێ گەرم دایێ و ئەو وەختە بڕۆ! ئەوا منیش لە شەرمانا ناتوانم سەر بەرز کەمەوە! بەبێ ئەوە بتوانم قسە بکەم دانیشتم و قاوەڵتیم کرد.

ئینجا ویستم بڕۆم ڕووی تێ کردمەوە و وتی: برا مەڕۆ ئەم زستانە پێکەوە ڕایئەبوێرین، هەر تۆ بی خەرە مستی من و من ئەیخەمە مستی تۆ تا خوا دەروێک ئەکاتەوە!