دەروێشێکی جاف ڕۆژێک لەگەڵ ژنەکەی - کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  706 مشاهده

دەروێشێکی جاف ڕۆژێک لەگەڵ ژنەکەی - کە ناوی خاتە بوو - لێیان ببوو بە دەمەقاڵ. ژنەکە مانگایەکی سووریان هەبوو خەریکی مانگا دۆشین بوو، هەر بۆڵە بۆڵی ئەکرد. دەروێش لە بۆڵە بۆڵەکەی زۆر توڕە بوو، پێی وت: خاتە خاتە! بێدەنگ ئەبی بێدەنگ وە، ئەگینا وەو سەی سایەقە لێت ڕاستەوە وم لەژێر مانگا سوورەوە نەوی لەژێر مانگا سوورەوە نەوی لەژێر کەریمە سووری کەسنەزانەوە وی، بەم گاڵۆکە گشت گیانت ئەشکێنم!