کابرایەک لە شارەزوورەوە هات بۆ شار، کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  670 مشاهده

کابرایەک لە شارەزوورەوە هات بۆ شار، کە گەڕایەوە هاوڕێیەکی هەموو جار هاتوچۆی شاری ئەکرد، چووە لای و وتی: حەمە ئای ئەم جارە لە شار شتێکم لە بازاڕ کڕی بۆ نیوەڕۆژە خواردم بە خوا خۆش بوو. حەمە وتی: ئەزانم چی بوو. پرسی دە بزانم چی بوو؟ وتی: لوولە کەواوەکە بوو. وتی: ناوەڵڵا. وتی: شەروەتە ئاوەکە بوو وتی: سا وەڵڵا ئەوەش نەبوو. ئەمجارە وتی: کەواوی کەلەوپاچەکە و وتی: ئەرێ بە خوا خۆیەتی، ئای حەمە ئاوەکەی، ئاوەکەی.