حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ وتی: عەلی بەگی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  684 مشاهده

حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ وتی: عەلی بەگی مەحموو پاشا بۆی گێڕامەوە وتی: ساڵێک ماڵمان لە کانی چەقەڵ بوو، حەمەی سان ئەحمەدی سەدانی دوو بەرانی بە دیاری بە شوانەکەی خۆیا ناردبوو بۆ پاشا، کابرای شوان بەرانەکانی ڕابوارد و لێیان وەرگرت، ئیتر خۆی چووە قاوەخانەکە. قاوەچییەکەی پاشا قاوەی لێ ئەنا، کابرا بە دەنگێکی قایم لە قاوەچییەکی پرسی: ئەرێ برا تو خوا ئەوە چی بۆ پاشا دروست ئەکەی؟ قاوەچیش وتی: قاوەیە. کابرا وتی: برا ئەگەر شتێک بێژم قەیناکا؟ وتی: بێژە. کابرا وتی: ئا چکێکم بدەرێ. قاوەچییەکە فنجانێکی بۆ تێکرد و دایە دەستی، کابرا قومێکی لێدا کە زانی تاڵە گورج تفانییەوە و لە قاوەچییەکەی پرسی: ئەم شتە، پاشا وە پارە ئەیسێنێ؟ ئەویش وتی: ئەرێ وەڵڵا. کابرا ئیتر سێ و دووی لێ نەکرد و وتی: ئەی کوتامە دایکی، ناکا ئەو پارەیە بدا وە هەڵوا و گەزۆ، ئەچێ ئەم تفت و تاڵەی پێ ئەسێنێ! پاشا تەماشایەکی ئێمەی کرد و وتی: کوڕە دەنگ مەکەن قەیناکا.