لالە سەرحەدی ڕۆغزایی تۆبەی کردبوو و وازی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  759 مشاهده

لالە سەرحەدی ڕۆغزایی تۆبەی کردبوو و وازی لە دزی و ڕێگری هێنابوو، ڕۆژێک لە سەر گردی بێکەسە هەڵیان دابوو، کوڕەکانیشی دەوریان لێدابوو، ڕانێکی شارباژێری بەوێدا تێپەڕی، ئەویش بەرماڵی ڕاخستبوو و لەسەر بەرماڵ نوێژ و تەزبیحاتی ئەکرد. سەیری کرد کوڕەکان هیچیان لە شوێنی خۆیان نابزون، بەدەم تەزبیحاتەکەوە وتی: لا الە هی لەڕ نە، سپی بێنن هی ڕەش نە، بۆ بەرماڵی باوکتانە! تەماشای کرد کوڕگەل هەر ناجووڵێن، ئینجا چاری نەما وتی: ئەرێ بێ فەڕینەی کوڕگەل گایینە؟ من دەستی شێخەگەلم گڵاو کردگە ئێوە چی؟ ئەو ڕانی شارباژێڕی لە کەلەکە چوو وەو دیوا، خۆ ئەم دیوەخانە وە تڕ ڕاناگیرێ!