جارێک مەحموو پاشا ڕێی ئەکەوێتە ماڵی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  631 مشاهده

جارێک مەحموو پاشا ڕێی ئەکەوێتە ماڵی کابرایەکی بێسەری. ئەو کابرایە دوو ژنی ئەبێ، یەکێکیان ناوی پیزە ئەبێ، ئەوی کەیان پەخە. پیزەیان چێشتی چاک دروست ئەکا و ئەو ڕۆژە بۆ پاشا پڵاوێکی نایاب دروست ئەکا. پاشا، کە ئەیخوا بە کابرا ئەڵێ: ئافەرین بۆ کەیبانووت، پڵاوێکی زۆر چاکی لێنابوو.

بە ڕێکەوت بۆ ساڵی دوایی مەحموو پاشا ڕێی ئەکەوێتە ماڵیان، کابرا بە پیزە ئەڵێ: پیزە پاشا میوانمانە بزانم چۆن چێشتێکی بۆ لێ ئەنێی؟ پیزە خۆی لێ هەڵئەکا و چێشت دروست ئەکا و خوێی تێ ئەکا. پەخە، کە ئەمە ئەبینێ ئەویش ئەچێ بە دزییەوە مستێکی تر خوێ ئەکاتە چێشتەکەوە، لە وەختی نان داکرتنا پیزە، کە لێی ئەخوا سەیر ئەکا زۆر سوێرە، مێردەکەی بانگ ئەکا و ئەڵێ: من ئەوەندەم خوێ نەکردۆتە ئەم چێشتەوە کەچی ئێستا زۆر سوێرە. کابرا ئەڵێ: ئیشی پەخەیە. دارێک لە پەخە هەڵئەگرێ دەست ئەکا بە لێدانی تا ڕاستی پێ ئەڵێ. ئینجا نان دائەنێن و کابرا ڕوو ئەکاتە مەحموو پاشا و ئەڵێ: پاشا ڕوو زەردم، بە خوا پیزە پڵاوێکی خاسی بۆ کردبوویت، بەڵام ڕووی دایکی ڕەش وێ، پەخە گووی تێکرد!