دەورێشێکی جاف ڕۆژێکی هاوین لە بێکەسە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  725 مشاهده

دەورێشێکی جاف ڕۆژێکی هاوین لە «بێکەسە» تووشی پیاوێکی مۆریاسی ئەبێ بارێ ترێی پێ بوو، دەروێش ڕووی کردە کابرا و وتی: برا کە دیارە بارەکەت ترێیە و منیش زۆر دڵم بە ترێوەیە، پارەشم پێ نییە دەروێشم ناتوانم بە زۆر لێت بسێنم، لە ڕێی خوادا بە گەردن ئازادی دوو هێشووم بدەرێ. کابرای خاوەن ترێ وتی: بە خوا برا بە پارە نەبێ نایدەم. دەروێش دیسان وتی: پیاگی خاس بە دڵم ئەسووتێ وە گەردن ئازادی تاقەیەک هێشووم بدەرێ. کابرا وتی: برا قسە هەر یەکە بە خۆڕایی ناتدەمێ. ئەمجا دەروێش وتی: بێژم چی؟ ئەمە کێری کەریمە سوورە وا لە قنگما ئەگینا ئاوا تۆ ڕزگارت نەئەبوو، بچۆ خوات لەگەڵ.