جارێک مەحموو پاشا ڕێی ئەکەوێتە خێڵێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  687 مشاهده

جارێک مەحموو پاشا ڕێی ئەکەوێتە خێڵێکی «ئاخە سووری» لە کریستان، تەماشا ئەکا هەوارەکەیان جێگایەکی زۆر خۆشە و سەرچاوەیەکی جوانی لێیە، ڕوو ئەکاتە خەڵکەکە و ئەڵێ: خزمینە بە خوا شوێن هەوارێکی خۆشتان هەیە. خۆزگە منیش هاوماڵی ئێوە بوومایە. کوێخاکان لەولاوە ئەڵێ: پاشا بم وە قوروانت پار نەوگە و پێرار نەوگە، هەر ئێستا دەوارێکت بۆ هەڵئەدەم و دێڵە شڕێکت لێ مارە ئەکەم ئیتر لەلای ئێمە دانیشە! پاشا چاوێ لە سوارەکانی هاوڕێی دائەگرێ و پێئەکەنێ و هیچ دەنگ ناکا.