ڕۆژێک ژنە دراوسێیەک ئەچێتە ماڵی مەلایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  895 مشاهده

ڕۆژێک ژنە دراوسێیەک ئەچێتە ماڵی مەلایەک بۆ پرسیاری شتێک، لەسەر خۆڵەکە دائەنیشێ، مەلا ژن لەوێ نابێ، کە دێتەوە سەیر دەکات دراوسێکەیان لەسەر خۆڵەکە دانیشتووە، ڕوو ئەکاتە مێردەکەی و ئەڵێ: ئەوە بۆ چی وا بێ وێڵی، نەدەبوو سەرینێکی بدەیتێ بیخاتە ژێر قنگی! مەلایش پشتییەک لەژێر شانیا ئەبێ دەری ئەهێنێ و ئەیداتە دەست ژنەکەی خۆی و ئەڵێ: ئەو پشتییەی بەرێ با بیخاتە ژێر قوزی! ژنەکەی ئەڵێ بەخوا مەلا تۆ یان خەڵەفاوی، یان شێت بووی؟ ئەڵێ بۆچی؟ ئەڵێ: مردووت مرێ ئەوە قسەیە تۆ کردت! مەلایش ئەڵێ: مردووت مرێ و چاویشت دەرێ، تۆ وتت بیخاتە ژێر قنگی، من وتم بیدەرێ با بیخاتە ژێر قوزی، خۆت ئەزانی چوار پەنجە بەینیان نییە، ئیتر ئەم هەرا هەرایەت لە چییە؟