کابرایەکی کورد ژنەکەی پێوە نانیشێ، ئەویش...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  755 مشاهده

کابرایەکی کورد ژنەکەی پێوە نانیشێ، ئەویش ئەچێتە لای مەحموود پاشا شکات لە ژنەکەی ئەکا، هەر دوو لا ئەبرێنە بەردەم پاشا، پاشا لە پیاوەکە ئەپرسێ: شکاتی چیت هەیە لەم ژنە؟ ئەڵێ: قوربان پێمەوە دانانیشێ، هەموو جار چاوی لە دەرەوەیە، بە شەو ئەچم - لە شەرعا شەرمی بۆ نییە - لەگەڵی بنووم قووڵی ناکا!

ئەمجا پاشا ڕوو ئەکاتە ژنەکە و ئەڵێ: هەی بێ حەیا بۆ چی وەکوو شەرع ئەفەرموێ لەگەڵی هەڵناسی و دانانیشی؟ ئەڵێ: پاشا بە سەری تۆ درۆ ئەکا هەموو شەوێ پێکەوە ئەنووین. کابراش ئەڵێ: پاشا، پاشا بەو قورعانەی تۆ ناگتەتە سەر ڕانی ڕاستت ئەو گانەی ئەو وە منی ئەدا، تۆ وە گەماڵە بۆرەی دەرماڵی خۆتی نادەی!

مەحموود پاشا لەم قسەیە نەختێ فیکری کردەوە، قەندەیەکی بە دەستەوە بوو، مودنەیەکی کارەبای گەورەی پێوە بوو، مژێکی لە قەندەکە دا، ئەمجا ژنەکە هەڵیدایە وتی: دەسا پیاوی درۆزن قەندەکەی پاشا وە قنگی! پاشا هەر ئەوەندەی پێما وتی: بڕۆن، بڕۆن دەی.