کابرایەک هەبوو براخاسی ناو بوو، قسەمان...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1048 مشاهده
کابرایەک هەبوو «براخاس»ی ناو بوو، قسەمان لە هاڵ و هەواڵی عەسکەرییەوە ئەکرد کە گۆیا ئێستا ڕێکوپێکترە، وتی: برا ڕێکوپێکی چی؟ من خۆم لە دەوری عوسمانیا زەفتیە بووم، دووکانەکەشم قەسابی بوو، هەموو ڕۆژێ کە وەختی مەشق ئەهات دوو تارانیم ئەدا بە یەکێ ئەچوو مەشقەکەی بۆ ئەکردم، بەو قورعانەی لێت خوێندووە ئێستا و ئەوساش خۆم ئەو قەنارەمە بەجێ نەهێشت، ئەوە بوو عەسکەری ئێستاش ئەمانە بە ناخێری گیانیان گوایە عەسکەری ئەکەن!