ڕەزا بەگی فەتاح بەگ نیوەڕۆ بوو لە ئاوایی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1091 مشاهده

ڕەزا بەگی فەتاح بەگ نیوەڕۆ بوو لە ئاوایی «کەلار» ڕاکشابوو.

«حسە» کوڕە مسکێنێکی دوانزە ساڵان بوو، بۆ ئەوە باوەشێنی کا تا خەوی لێ ئەکەوێ، لە ژوور سەرییەوە دانیشتبوو، چەند منداڵێکی تریش لەولاوە دەنگە دەنگیان دەهات، نەیانئەهێشت خەوی لێ بکەوێ. ڕەزا بەگ تووڕە بوو، سەری بەرز کردەوە وتی: منداڵان، وەڵڵا جووکە بکەن هەستم جووکەتان ئەبڕم! منداڵەکان بێدەنگ بوون و خەوی لێ کەوت. حسەش هەر باوەشێنی ئەکا. کە زانی وا خەوی لێ کەوتووە بە سەبری سەری بردە بناگوێیەوە و بانگی کرد: ڕەزا بەگ جووک، ڕەزا بەگ بووک! ئا بزانم چۆن جووکە جووکم ئەبڕی؟! ئەمەی وت و هەستا باوەشێنی فڕێ دا و بۆی دەرچوو!