مەحموود پاشای جاف سەد سوارێکی لەگەڵ ئەبێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  800 مشاهده

مەحموود پاشای جاف سەد سوارێکی لەگەڵ ئەبێ و ئەیانەوێ ڕووەو گەرمیان بچن، نزیک ئەبنەوە لە ناوچەی جەباری، پیاوێک ئەنێرێ بۆ لای «سید فتاح»ی جەباری کە پێی بڵێت پاشا ئەڵێ: «بە نان و دان و گانەوە ئەبین بە میوانی» پیاوە ئەچێ کە چاوی بە سەید فەتاح ئەکەوێ تەماشا ئەکا پیاوێکی ڕیش سپییە شەرم ئەیگرێ و پێی ئەڵێ: پاشا ئەڵێ: بە نان و دانەوە میوانین. ئیتر باسی گانەکە ناکا، سەی فەتاح تێ ئەگا و ئەم شیعرە بۆ مەحموو پاشا ئەنووسێتەوە:

وەک قەومی لووتن ئەهلی جەباری
دائیم ئامادەن بۆ میوانداری

کە پاشا ئەمە ئەخوێنێتەوە ئەڵێ: سەید فەتاح دەستی خۆی وەشاند. قەت بە من ئەگیرێ؟ کە ئەچنە ئەوێ خەڵاتی ئەکا.