مینە کەچەڵ هەبوو لە چوارتا. فاتە ناویش...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1090 مشاهده
مینە کەچەڵ هەبوو لە چوارتا. فاتە ناویش لە سیتەک بوو - کە کۆنە ژنی «خلەی ئەسمەر» بوو - گۆیا بە قسەی فاتە، مینە داوای کردووە، هەر دووکیشیان نەخوێندەوار بوون، هەر یەک بە پێنج خشتەکییەک بە سەر گوێلاکی یەکا دێن! فاتە ئەڵێ:
مینە کەچەڵ لە ماڵیا نییە مستێ بڕوێشێ
لێفەیەکی نییە پێی تێهەڵکێشێ
فەقیانەی شڕی کەرێ نایکێشێ
دێنێ لە کن من خۆی هەڵئەکێشێ
ئەڵێ با فاتە شەو لام ڕابکشێ!
مینەش ئەڵێ:
پێی بڵێن: هەی تاڕی لەوی مرێ
یاڵی خواتەوە وەکوو یاڵی کەرێ
ئێستر لە پاشووی لە پێشی بەرێ
هەر دەڕوا و وردە گوو هەڵئەوەرێ
من کەی وتم شووم پێ بکە؟
ژنی خلەی ئەسمەرێ!