ژنگەلی ئاوایی قەدەفەر لە شارەزوور کۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  844 مشاهده

ژنگەلی ئاوایی «قەدەفەر» لە شارەزوور کۆ ئەبنەوە ئەچن بۆ «مەستەکان» بۆ پرسە، نەنکە پیرۆز هەبوو، ئەویش چوو و وتی: منیش دێم لەگەڵتان، بەڵام ئەم نەنکە پیرۆزە خۆی ڕانەئەگرت، بیلامانێ تڕکەن بوو!

ژنگەلە کە وتیان: نەنکە پیرۆز مەیە شوورەییە ئاوڕوومان ئەچێ، چیت ئەوێ ئەتدەینێ. وتی: ماڵێ مەنێ گەنمم بدەنێ تا نەیەم لەگەڵتان! وتیان: باشە و لێیان دا ڕۆیشتن. لە پاشا نەنکە پیرۆز کەوتەوە بیری کە باسی ئەوەی نەکردووە بە مەنی ماڵی کێ بێ! هەستا و چوو بە شوێنیانا!!

ژنان لە پرسەکەدا دانیشتبوون خەریکی شین و شەپۆڕ بوون، نەنکە پیرۆز کردی بە ژوورا! هەموویان لە ترسی کەتنی نەنکە پیرۆز هەر بە جارێ وشک بوون. «پورایشێ» سەر ڕستی بە دەستەوە بوو، مردووەکەی بە دەنگی بەرز و بە دەم گریانەوە ئەلاوندەوە، ژنەکان بۆیان ئەسەندەوە، تێکەڵکێشی کرد بە لاوانەوەکە و وتی:

ئەوەندە هاتگە سامانی نییە
ساکە پێم بێژن بە مەنی کێیە

ئینجا پوورایشێ وتی:

نەنکە پیرۆزی داپیرە
تون بی قوجە و سەخت نگای بیرە

نەنکە پیرۆزیش هەر بە دەم گریانەوە وتی:

باوانت شیوگی، هەژ وە سەرت وێ
مەنی «دەوڵەت یار» لەبەر دەست وێ!