کابرایەکی کورد، دنیا زستان بوو، ڕێی کەوت...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  904 مشاهده

کابرایەکی کورد، دنیا زستان بوو، ڕێی کەوتە دێیەک تەماشای کرد ماڵێک دووکەڵی لێ هەڵئەستێ، وتی: بچمە ئەم ماڵە لە هەمووی باشترە، کە چوو سەیری کرد ئەم ماڵە، ماڵە جۆڵایە، ماڵە جۆڵاش نەختێ پاک و پوخت و بە سەر و بەرن. پیاوەکە خەریکی جۆڵایی و ژنەکەش تەنووری داخستووە نان ئەکا.

چوو دانیشت. کابرای جۆڵا سەیری کرد ژنەکەی شەرمی بە دەرەوەیە. لە پێ - چاڵەکەدا «مەکوک» ەکەی ئەهێنا و ئەبرد، ویستی ژنەکەی تێبگەیەنێ کە خۆی داپۆشێ، ئەیوت: «هەپۆش مەپۆش، وی کون داپۆش» ژنە تێ نەگەیشت. کابرا پشکڵە سووتاوێکی بۆ فڕێ دا، پشقڵ بۆ نەچوو نەکەوتە کونی شەرمی ژنەوە! ژنە داچڵەکی و شەرع شەرمی بۆ نییە تڕێکی کەند! ئینجا کابرای مێردی ئەیوت: «هەتەر مەتەر ئەم لەو بەدتر!»