کوڕە کەچەڵێک پیاوی پیاوێک ئەبێ. شەوێک...
کوڕە کەچەڵێک پیاوی پیاوێک ئەبێ. شەوێک ئاغا لە ماڵ نابێ، خێزانی ماڵ، ئەبێ بە ئاغاژن و کچی ئاغا و کارەکەرێک. شەوێ کوڕە کەچەڵ ئاگری بەر هەڵی ئەگرێ و ناوێرێ دەنگیش بکا. فیکر ئەکاتەوە ئەڵێ بە دەم خەوەوە ئەڵێم ئاغاژن بێم؟ ئەگەر تووڕە بوو، ئەڵێم نووستبووم ئاگام لێ نەبووە، ئەگەر خۆ وتیشی وەرە ئەوە هیچ!
خەوی لە خۆی خست و بە دەم خەوەکەوە بە بزڕکاوی وتی: «ئاغاژن بێم؟» هیچ دەنگ نەبوو. جارێکی تر وتییەوە دیسان دەنگ نەبوو، جاری سێهەم کە وتییەوە ئاغاژن وتی: «دەک عەمرت نەمێنێ، دەنگت هەیە و ڕەنگت نییە!» کوڕە کەچەڵ گوێی نەدایە، وتی: نەوەک تاقیم کاتەوە پاشان لێم تووڕە بێ. ئاغاژن، کە زانی کوڕە کەچەڵ هەر دیار نییە ئینجا وتی:
«کوڕە کەچەڵ خاوەن تەڵای دەستەوشار! کە شووشی سووری یاقووتت لە کانیی جوانیدا شاردۆتەوە، ئایا هیچ ئاگات لێیە کە گەنجێکی بێ ڕەنجی دوڕ و مرواری و یاقووت لە هوومەی تەڵایی خوسرەوانیدا چاوەچاویەتی بۆ ئەو شووشە، - کە بێجگە لە گوڵاوی ژیانی گیانان هیچی تری تێدا نییە؟ بێگومان ئەوانەی بەهرەداری سەرچاوەی ئەقڵ و فامن شووشی سووری یاقووت لە خەزنەی مرواریدا نەبێ لە هیچی ترا هەڵناگرن!». کچە کە گوێی لەم قسەیە بوو وتی: ڕاستە خەزنەی دوڕ و مروارییە بەڵام ئەوانەی سەڕافی گەوهەرشناسن ئایا هیچ ئاگایان لەوە هەیە، کە ئاقڵانی مەیدانی جەواهرفرۆشی دوڕی سادەی بێگەردی مینایی، گوڵی سووری نەژاکاوی باخی تەنیایی ناگۆڕنەوە بە دوڕێک کە دەستی وەستای زەڕەنگەر بە قولاپی قولاپدۆزی شەو کاری تیا کردبێ؟! دوڕێکی یەمانی بەنگینێکی سولەیمانی مەگەر بە سمی ئاهوانی خوتەن و بە میسکی غەزاڵانی خەتایی مۆر کرابێ ئایا شای نەوجوانان و ئاقڵی ڕۆزگاران ئەیدا بە دوڕی، کە کون کرابێ؟!
کارەکەر کە گوێی لەمانە بوو هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئێمەش خوایەکمان هەیە!