حسێن بەگی حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە و وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  977 مشاهده

حسێن بەگی حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە و وتی: ساڵێک لەسەر بەردە نوێژەکانی کانی پانکە نوێژم ئەکرد، هەندێ کوڕکارەی جاف هاتنە ئەوێ، یەکێکیان پرسی: ئەرێ کوڕینە دەنگوباسی حوکمەتەکان چییە؟ کابرایەکی بۆزەڵە هەڵیدایە و وتی: برا من پێت ئێژم؛ ئەو توکمەتە فێڵبازە کە لاقێگی لە میسر دانیاگە، قاچێکی لە ئێران، دارێکیشی بە دەستەوەیە لە هیندستان هێزی خۆی خستگە سەری، ئەوا هێندە هەڕەیەکی هاوردارەکەی بڕیەوە بە لادا کەوت، ئێرانیش قاچێکی شکاند، ئەوا لە میسریش خەریکە قاچەکەی تری ئەشکێنن، تەنها لاشەکەی ماگە، لای ئێمە مەگەر سڵۆت بیخوا!