کابرایەکی کورد کچێکی هەبوو، بەیانییەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  1587 مشاهده

کابرایەکی کورد کچێکی هەبوو، بەیانییەک زوو کچە لە خەو هەڵسا و ڕووی کردە دایکی و وتی: دایە ئای ئیمشەو خەوێکی چەند خۆشم دی؟ دایکی وتی: یا خوا سیفەت قولهوەڵڵا وێ، ناوێ «لا اله الا اللهعربی» وێ و بۆ حەمەد ڕەسوولوڵڵا وێ. ئادەی ڕۆڵە بیگێڕەوە. وتی: دایە لە خەوما شتێک تیاما ئەهات و ئەچوو، ئەوەندە خۆش بوو، ئەوەندەش خۆش بوو لە هەنگوین و ڕۆنەکەی ماڵی لالەم فرە خۆشتر بوو! ژنە بانگی کردە مێردەکەی و وتی: بێرەوە کچەکەمان خەوێکی فرە خاسی دیگە ماشەڵڵا. باوک لە کچەی پرسی: چیت دیوە؟ وتی: بابە لە خەوما شتێک تیاما ئەهات و ئەچوو ئەوەندە خۆش بوو، لە هەنگوین و ڕۆنەکەی ماڵی لالەم فرە خۆشتر بوو! باوکی وتی: چەتیو ئەوە کێر نەبووبێ؟! وتی: بابە دەنگ مەکە بۆ چی وائەزانن کێرم نەدیگە؟ باوکی وتی: ئادەی بزانم چۆنە؟ وتی: بابە کێر، کێری فەتەی مامە؛ سورێکی مل دابڕیاگی بەرچانەگە تاشریاگە، گشت جارێ لە لای ڕان ئەینیا دەر... ئینجا باوە ڤرنگ ڤرنگ، تیرە تیف، تیرە تیف، مانگا لە کێفەوە بە قۆڕە قۆڕ ئەهاتەوە، مەشکە لە کەیبانوو شێت ئەبوو، ژڵەژە ئەکەوتە ئی وی یی. ئیتر خۆش بوو، های خۆش بوو!