حسێن بەگی حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە و وتی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1401 بینین
حسێن بەگی حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە و وتی: ساڵێک لەسەر بەردەنوێژەکانی کانی پانکە نوێژم ئەکرد، هەندێ کوڕکارەی جاف هاتنە ئەوێ، یەکێکیان پرسی: ئەرێ کوڕینە دەنگوباسی حوکمەتەکان چییە؟ کابرایەکی بۆزەڵە هەڵی دایە و وتی: برا من پێت ئێژم؛ ئەو حوکمەتە فێڵبازە کە لاقێکی لە میسر دانیاگە، قاچێکی لە ئێران، دارێکیشی بە دەستەوەیە لە هیندستان هێزی خۆی خستگە سەری، ئەوا هێندە هەڕەیەکی هاورد، دارەکەی بڕیەوە بە لادا کەوت، ئێرانیش قاچێکی شکاند، ئەوا لە میسریش خەریکە قاچەکەی تری ئەشکێنن، تەنها لاشەکەی ماگە، لای ئێمە، مەگەر سڵۆت بیخوا!