ژن و مێردێکی کوردەواری، گەنجییان پێکەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1122 مشاهده

ژن و مێردێکی کوردەواری، گەنجییان پێکەوە ڕابوارد و زەمانێکی دوور و درێژیان بە سەر برد، هیچ ناخۆشییەک نەکەوتە بەینیانەوە، لە دەوروبەری پیرییدا کابرا بوو بە ئاگر و چووە گیانی ژنەوە! ژنە نەیئەوێرا لێو هەڵبێنێتەوە کابرا دەستی ئەکرد بە قسە وتن پێی. ڕۆژێک ژنەکە وتی: ئەرێ پیاوەکە! من نازانم تۆ بۆچ وات لێ هاتووە؟ جاران من ئەموت سندان تۆ ئەتوت لە دەورت گەڕێم. من ئەموت قوزەڵقورت تۆ ئەتوت بە ساقەی زمانت بم! کە چی ئێستا پێت ئەڵێم بەقوربان، تۆ ئەڵێی سەگباب! ئەمە بۆچ وات لێ هاتووە؟ پیاوەش وتی: ژنەکە واز بێنە لە سەری مەڕۆ، ئەوی بەینی من و تۆی خۆش ئەکرد نەما و بەسەرچوو!