کامل چادرچی لە بەغدا بۆی گێڕامەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1023 مشاهده

کامل چادرچی لە بەغدا بۆی گێڕامەوە وتی: لە ساڵی ١٩٤٩دا بوومەلەرزەیەک لە بەغدا پەیدا بوو، دنیا شەو بوو، من نووستبووم ئاگام لێ نەبوو، بەیانی کە هەستام پێیان وتم. لە هەر کەسم ئەپرسی هەر یەکە قسەیەکی ئەکرد، یەکێ ئەیوت: تەنیا دوو دەقیقە بوو، یەکێک ئەیوت: پێنج دەقیقە بوو، قسەیەکی ساغم دەست نەکەوت. وتی: پیاوێکی کوردمان لابوو لەوم پرسی، ئەویش تۆزێ سەری داخست و لە پاشا سەری بەرز کردەوە وتی: جگەرەیەک هەڵگرە نەفەسێکی لێدە و نەفەسەکە بدەرە دواوە هەر ئەوەندە بوو! کامل وتی: لە قسەی ئەو کابرایە پوختەتر نەمبیستبوو.