هەمەوەند دابوویان بە سەر خێڵێکی جافدا...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
2922 مشاهده
هەمەوەن دابوویان بە سەر خێڵێکی جافدا هیچیان بۆ نەهێشتبوون، پیاوێکی خێڵەکە لە چنگیان دەرباز ببوو، لە سەر حەوزەکەی مزگەوتی مەلا حسەینی پیسکەندیشخص لە سلێمانیمکان دەموچاوی ئەشوا. ئەم کارەساتەش بە سلێمانیمکاندا بڵاو بۆوە. لەو کاتەدا مەلا حسەین لە کابرا ئەپرسێ: ها برا، چی هەیە؟ چی نییە؟ کابرای جافەش ئەڵێ: برا چی بوێ؟ پیاو بوو کوژریا، ماڵ بوو بریا، دێ بوو سووتیا، ئیتر چی ما!
من قسەی ئەم پیاوە جافەم گەلێ گەلێ لە قسەی ئەو پیاوە بوخاراییە پێ جوانترە کە لە ٦١٦ی هیجریدا چەنگیزخانی مەغوولشخص شاری بوخارامکانی سووتاند و خەڵکەکەشی کوشت، ئەم هەڵهات، لە ڕێگەدا باس و خواسیان لێ پرسی وتی: آمدند و کندند و سوختند و کشتند و بردند!فارسی.