هەمەوەند دابوویان بە سەر خێڵێکی جافدا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
2924 بینین
هەمەوەن دابوویان بە سەر خێڵێکی جافدا هیچیان بۆ نەهێشتبوون، پیاوێکی خێڵەکە لە چنگیان دەرباز ببوو، لە سەر حەوزەکەی مزگەوتی مەلا حسەینی پیسکەندیکەس لە سلێمانیشوێن دەموچاوی ئەشوا. ئەم کارەساتەش بە سلێمانیشوێندا بڵاو بۆوە. لەو کاتەدا مەلا حسەین لە کابرا ئەپرسێ: ها برا، چی هەیە؟ چی نییە؟ کابرای جافەش ئەڵێ: برا چی بوێ؟ پیاو بوو کوژریا، ماڵ بوو بریا، دێ بوو سووتیا، ئیتر چی ما!
من قسەی ئەم پیاوە جافەم گەلێ گەلێ لە قسەی ئەو پیاوە بوخاراییە پێ جوانترە کە لە ٦١٦ی هیجریدا چەنگیزخانی مەغوولکەس شاری بوخاراشوێنی سووتاند و خەڵکەکەشی کوشت، ئەم هەڵهات، لە ڕێگەدا باس و خواسیان لێ پرسی وتی: آمدند و کندند و سوختند و کشتند و بردند!فارسی.