عەزیزی مەسرەف لە دیوەخانی شای ئێران...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1721 بینین

«عەزیزی مەسرەف» لە دیوەخانی شای ئێران {ناسرالدین شا}دا ئەبێت. شا ئەپرسێ: ئاغا! زووتر ئەسپی چاکت هەبوون چیان لێ هات! ئەویش ئەڵێ: شاهەم خاوەنی خۆیان سواریان بوون و ڕۆیشتن. شا ئەم وەڵامەی پێ خۆش ئەبێ.