جارێک مەولەوی لە شاری سنە لە کۆڕێکا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  2284 بینین

جارێک مەولەویکەس لە شاری سنەشوێن لە کۆڕێکا دائەنیشێ، لێی ئەپرسن ئەڵێن: تۆ هەر ئەڵێی هۆزەکەم خۆشیان ئەوێم بە گەورەم دائەنێن بە چییا پێشانی ئەدەی کە ڕاست ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: خۆ ئەگەر هیچ نەگێڕمەوە ئەوە بۆ من بەسە کە هەورامییەک بارێکی ئێجگار گران لە کەرەکەی ئەنێ و ئەیەوێ بە سەر کێوی ئارێزشوێندا سەری بخا و کەرە مان ئەکا و ناڕوا، پێی ئەڵێ: «هەچە دەی هەچە! بە خوا ئەگەر مەلەویش بیت هەر سەرت ئەخەم».