جارێک مەولەوی لە شاری سنە لە کۆڕێکا...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
2283 مشاهده
جارێک مەولەویشخص لە شاری سنەمکان لە کۆڕێکا دائەنیشێ، لێی ئەپرسن ئەڵێن: تۆ هەر ئەڵێی هۆزەکەم خۆشیان ئەوێم بە گەورەم دائەنێن بە چییا پێشانی ئەدەی کە ڕاست ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: خۆ ئەگەر هیچ نەگێڕمەوە ئەوە بۆ من بەسە کە هەورامییەک بارێکی ئێجگار گران لە کەرەکەی ئەنێ و ئەیەوێ بە سەر کێوی ئارێزمکاندا سەری بخا و کەرە مان ئەکا و ناڕوا، پێی ئەڵێ: «هەچە دەی هەچە! بە خوا ئەگەر مەلەویش بیت هەر سەرت ئەخەم».