بەختی منی ئەی زوڵف، کە هەموارە نگوونی
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
992 مشاهده
بەختی منی ئەی زوڵف، کە هەموارە نگوونی
یا سەبری منی ئەی موو، کە تۆ بێ تاب و زەبوونی؟
جیسمی منی ئەی توڕە، مەگەر پڕ تەب و تابی
یا چاوی منی چیهرە؛ کە وەک کاسەیی خوونی؟
هەمفەردی منی عوود، مەگەر دوودە هەناسەت!
هەمدەردی منی ڕوود، مەگەر زار و زەبوونی؟
ئەی لالە! مەگەر سۆزی فیراقت لە جگەردا
ڕوخسارە بەخوێنی، وەکو من داخ دەروونی؟
ئاهی منە شام و سەحەر و دەردی دڵی سوز
یاڕەب! چ عەجەب ئایینە، لەم ئاهە مەسوونی
بۆ تیغی برۆت؛ چاکە دەڵێن: وەسڵەتە جەبری
لەم چاکە دوو ڕۆژە، بەوەفا چاکە دەروونی
هەر کەس کە توهی بێ ئەدەبتخلص ئاسا لە هەوای عیشق
ڕازیم بەخودا من بەنەبوونی؛ نە بەبوونی