راحێ؛ کە مەزەی عیشق نەدا، زەوقی چ دێنێ
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
897 مشاهده
راحێ؛ کە مەزەی عیشق نەدا، زەوقی چ دێنێ
عیشقێ کە زیای عەقڵ نەبا، شۆری چ دێنێ!
ساقی بەسەفا، ساغەری مەی دا بەحەریفان
گەر دەهری موعەربەد بەجەفا پێی نەڕژێنێ
جانا وەرە، تا جان بەنیساری قەدەمت کەم
گەر خاکی ڕەهت بێت و لە من گیان بستێنێ
ماچێ بدە من لەو دەهەنی خونچە میسالت
با حەسرەتی سەد ساڵە، لە دڵ هیچی نەمێنێ
ئازوردە دەکەی ئەو دڵی عوششاقە؛ دەترسم
جارێکی لەو ئازوردەگییەت دڵ بشکێنێ
هێندە مەنوێنە ڕوخی ئایینە؛ مە بادا
ئاهی دڵی مەزڵووم، بەڕووتی بنوێنێ
ساقی بەخوم و دەن، بە ئەدەبتخلص مەی بدە، ئەمما
جورعێکی لەبەر شێخ، کە ئەو مەستە ببینێ