بادەیێکی مەزەی عیشق نەدا، نەشئە چ دێنێ!
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
972 مشاهده
بادەیێکی مەزەی عیشق نەدا، نەشئە چ دێنێ!
نەشئێکی زیای عەقڵ نەبا، وەجدی چ بێنێ!
ساقی بەسەفا، ساغەری مەی دامێ: سەبووحیی
گەر دەهری موعەربەد، بەجەفا پێم نەڕژێنێ
جانا! وەرە، تا جان بە نساری قەدەمت کەم
گەر خاکی ڕەهت بێت و لە من جان بستێنێ
ماچێ بدە پێم لەو دەهەنی خونچە میسالت
با حەسرەتی سەد ساڵەیی دڵ، هیچی نەمێنێ
بۆ هێندە دڵ ئازوردە دەکا: غەمزەیی مەستت!
هێندەی مەدەرێ بادە؛ کە مینا بشکێنێ
هێندەی مەنوێنە؛ ڕوخی ئاوێنە، مەبادا
ئاهی دڵی مەزڵوومێ، بە«ڕووت»ی بنوێنێ
ساقی! بەخوم و دەن، بە ئەدەبتخلص مەی بدە، ئەمما
جورعێکی بەسە: شێخ؛ کە ئەو مەستە ببینێ