وەدەرنێن زاهید و سۆفی، نەوەک ئەو بەزمە ساوا بێ

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 2 دقیقه  976 مشاهده
وەدەرنێن زاهید و سۆفی، نەوەک ئەو بەزمە ساوا بێ
بڵێن موتریب دەگەڵ ساقی؛ بەچەنگ و تارەوە بابێ
نەکیساشخص و باربەدشخص هەردوو، بەعوود و ڕوودەوە بێنن
لە بەزمی خوسرەویشدا بێ، بڵێن شەککەر ئەوێستا بێ
لە کیشوەر، سادە ڕوو چی هەن، لە هیند و بەڵخ و کەشمیر
لە بەزمی عەیشی من ئەوشۆ، دەبێ پاکی موهەییا بێ
لە هەر جێیەک دەزانن بەچچە تەرسایەک هەیە؛ بێنن
نییە عوزری پەزیرا؛ گەر خودی پاپای کلیسا بێ
لەهەر جێ: چەنگییەک، ڕامشگەرێک، ئاوازە خوێنێک بێ
بەتار و بەربەت و سەنتووەرە بێنن؛ لەگەڵ شا بێ
لە هەر جێ: دڵبەرێک، شۆخێک، بتێ سیمین بەرێکو دی
بەحوکمەن بۆ منی بێنن، نەسارا بێ، چ تەرسا بێ
لە هەر جێ: موغبەچێکو دی، دەگوێی نووسێن و بیهێنن
بەتەوع و کورهـ و زۆریی بێ، دەبێ هەر بێ، نەیێ نابێ
لە هەر جێیەک: فریشتە پەیکەرێ، غیلمان لەقایێ بێ
بەباوەش بۆ منی بێنن، لە فیردەوسی موعەللا بێ
لە جەننەت: هەرچی غیلمان بەچچە هەن، پێیان بڵێن پاکی
بەخولد و توور و تووباوە، بەعینوانی تەماشا بێ
بڵێن بەو زوهرەیی زەهرا، دەبێ بۆ ڕەقسی ئەو بەزمە
دوو چنگی ماهـ و ڕۆژ، دەستیان لەمل عەقدی سوورەییا بێ
خەبەر کەن چەرخی مینایی، بەشیشە و جامی میناوە
دەقیقێک بێتە ئەم سەیرە؛ بڵا چەرخێک نەسووڕا بێ
بڵێن ئەنجوم، هەتا ڕۆژ دەیدەبان بن، چاو لە دەرگادا
نەیێنە مەجلیسی عەیشم؛ چ ئەسکەندەر چ دارا بێ
حەریفان بێن و موتریب لێ بدەن، لەم ساز و چەنگ و نەی
بەشەرتێ یاری خۆم ساقی بێ، جام و تونگی سەهبابێ
لە لایێ شاهید و سادە، لە لایێ ساقی و بادە
لە لایێ مەی، لە لایێ نەی، وەکو مەحشەر کە بەرپا بێ
کە یار هات؛ بوو بەساقی، بادەخۆریی جا بەسە، تاکەی!
لە ئەمشەو، تا دەڵێن وەقتە، کە ڕۆژی حەشر بەرپا بێ
ئەدەبتخلص لەو بەینەدا دەستەوملانی سەرووی زیباکە
هەتا دەوری مەسیح و ئاخری دەورانی دنیا بێ