تا بفەرمووی دڵبەرا، حەسرەت بەدیدارت، هەمە
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
1084 مشاهده
تا بفەرمووی دڵبەرا، حەسرەت بەدیدارت، هەمە
تا بڵێی میحنەت لە دووری تۆ هەمە، ئێستا کەمە
هەمدەمی حوزن و خەمم، تا هەمدەمی ئەغیاری تۆ
خۆزگە بەو کەس کا، بەیادی خاڵەکەی تۆ، بێ خەمە
عەرزی حاڵی؛ حاڵەتی زارم ئەوا نووسی لە تۆ
گەرچی نامەی ئاشنایانت لە لا؛ نامەحرەمە
گەر دەپرسی ڕۆزگارم چۆنە بێ زوڵفی سیات
بەو لەبی لەعلت؛ وەکو زوڵفت: سیاهـ و دەرهەمە
زەخمداری ناوەکی هیجرم، بەچاوانت قەسەم
غەمزەیێکی چەشمی وەک بادامی تۆم بۆ مەرهەمە
کوا نیشاتی مە، بەبادەی نابەوەبێ روویی تۆ؟
ماچی تۆ، بۆ ئەو دڵەی پڕ خەم، شەرابی دەرخەمە
بۆچمە من تەختی کەی، یا جامی جەم؛ بێ لەعلی تۆ
وەسڵی تۆ، تەختی «کەی»ە، بۆ من: لەبت جامی جەمە
نوتقی تۆ، مەعلوومە جانبەخشن، وەک ئەنفاسی مەسیح
دەفعەیێکیش موعجیزێک بنوێنە بۆ مە، بەو دەمە
ئەی دووسەد جارت فیدای عەهدی قەدیمی بێ ئەدەبتخلص
بۆ شکا؛ ئەو عەهدی دەتفەرموو: ئەوم زۆر مەحکەمە