گوتم: با کەم بناڵێنم، نەڵێم دەردم بەکەس چاکە

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1112 مشاهده
گوتم: با کەم بناڵێنم، نەڵێم دەردم بەکەس چاکە
گوتی: ناڵینی جارجارت، لە دوور بێ، وەک جەرەس؛ چاکە
گوتم: مورغی ڕەوانی من، ڕەوانە لەو تەنە بێ تۆ
گوتی: ئەو مورغە بێ باڵە، لە لای من بێ، قەفەس چاکە
گوتم: مەنعم دەکا زوڵفت، لە پابەندیی لەبی شەهدت
گوتی: شەهدی دەهانی من، بەبێ نێشی مەگەس چاکە
گوتم: حەبسی دوو هیندووم من، هەتا مەستی خەیاڵی تۆم
گوتی: مەستی خەراباتی، لە پێوەندی عەسەس چاکە
گوتم: بۆ گوڵبەنی قەددت، خەیاڵی گوڵچنینم کرد
گوتی: بۆ سەرووی ئازادم، کە نەتبێ دەستڕەس، چاکە
گوتم: میهری بتان تاکەی؟ خەیاڵم عوزلەتە جانا
گوتی: عیشقی پەری ڕوویان، هەتا ئاخر نەفەس چاکە
گوتم: بۆچ ڕێم نییە جارێ، بەگوڵزارت گوڵی نەورەس!
گوتی: گوڵزاری گوڵخێزم ئەدەبتخلص، بێ خار و خەس چاکە