خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  963 مشاهده
خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە
بەستەیی گێسوو کەمەندێکم، دڵی ئەفسوونگەرە
مەدهۆشی زیبا روخ و شیرین کەلامێکم بەناز
وەقتی گوفتاری: دەمی تەنگی، ڕیواقی شەککەرە
شوهرەیی ئافاق و تاقی عالەمە، بۆ حوسنی شار
سادەیی سەنگین دڵ و حۆری وەش و سیمین بەرە
تا خەیاڵی خەتتی سەبزی، بۆتە سەودایی سەرم
دڵ لە دووی سەودایی زوڵفی، هەر وەکو سەوداگەرە
گەر لە گۆشەی ڕوومەتی، پەنجەی وەلادا: تاری موو
شوز و شیراز و عێراق، پڕ ئینقیلاب و پڕ شەڕە
وا لە بەحری فیرقەتیدا، غەرقی گەردابی خەمم
کەشتیی سەبرم بەدایم باسکوون و لەنگەرە
عیشقی ڕووی، موڵکی دڵی گرت و دەڵێن: سەبری ببێ
موددەعی قەلعەی موسەخخەر کرد، چ وەعدەی سەنگەرە!
تابەکەی ناڵەت، لە دەست شەوگاری هیجرانە ئەدەبتخلص
شەرحی هیجرانی؛ وەرای ئینشایی خامە و دەفتەرە