دڵبەرا! دڵداری وەکو تۆ، با وەفا بێ چاترە

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 2 دقیقه  1645 مشاهده
دڵبەرا! دڵداری وەک تۆ، با وەفا بێ چاترە
گەر نەبێ مەیلی وەفاشی، بێ جەفا بێ چاترە
خوسرەوی خوبانی ئەوڕۆ، عاشقی ڕووتە، گەدا
پادشا لوتفی لەگەڵ زومرەی گەدا بێ، چاترە
بەردەوە زونناری موو، با وەرگەڕێ عالەم لە دین
کفری پەنهان، تا بەکەنگێ؟ ئاشکرا بێ چاترە
زوڵمەتی کرداری من، خاڵت لە خولدی ڕوومەتت
نامەیی ئەعمالی ئێمە، تا سیا بێ چاترە
گەر ڕەقیبت لێم ڕەزا بێ، مەنعی عیشقی تۆ دەکا
نامەوێ قەت لێم ڕەزا بێ، ناڕەزا بێ چاترە
سەد شەوم هیجرانی تۆ دی، ئەودەمەم هاتوویە لا
ئەودەمەش جانا، تەلافی ما مَضيعربی بێ، چاترە
تۆ دەفەرمووی جانفیدای ئەو خاکپایەم، کە بڵێ:
گەر لە تۆ بێتو جودا بێ، خاکی پا بێ چاترە
با وجوودی شۆری غەمزەی تۆ، چ شۆرێک و چ بەرگ
ڕاستیی عوششاقی تۆ، تا بێنەوا بێ چاترە
باری خەم کەوتن لە دڵدا، تازە ناڵەم بۆ ببێ
کاروان خستی، جەرەس: تا بێ سەدا بێ چاترە
تا بزانن قەدری وەسڵی یەکتر و جەوری فیراق
جار بەجار عاشق لە مەعشووقی جودا بێ چاترە
نانوێنێ ئەو دڵەی تەنگ بێ، لە عەکسی ڕوومەتت
ئایینەی دیداری تۆ، باڵانما بێ چاترە
سورەت و مەعنا یەکێکە، بۆ نیشاتی عارفان
گەر مەجازیی، گەر حەقیقی، بێ هەوا بێ چاترە
ئێوە فەرمووتان: ئەدەبتخلص جانی ببەخشێ بۆ ویساڵ
نامەوێ جانی عەزیزم، خاکی پا بێ چاترە