پێوەم کە خۆم بەفیدای لەبی ئەو نیگارەکەم

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1160 مشاهده
پێوەم کە خۆم بەفیدای لەبی ئەو نیگارەکەم
جانی عەزیز هەدییەی ئەو تازە یارەکەم
شەرت و قەراری من وەیە تا زیندەگی ببێ
بادەم لە ساغەری لەبی ئەو مەی گوسارەکەم
یا جان بدەم بەڕوئیەتی؛ یا سەر بەخاکپای
شەرت بێ حەیات سەرفی پێی ئەو یەک-دوو کارەکەم
خونچەی لەبانی عالەم، ئەگەر کۆ وەبن لە لام
حاشا بەغەیری گوڵ، بەچ لادا نەززارەکەم؟
کوا ئەو دەمەی کە جان و سەر و ماڵی خۆم هەموو
سەودا بەنازی غەمزەیی ئەو نازدارەکەم
کوا ئەو دەمەی کە سورمەی دوو چاوی ئەشکبار
بەو گەردی نەعلی پارەیی ئەو شەهسوارەکەم!
جانا وەرە، کە تۆی بەلەبی شەهد و قەندەوە
ڕۆژانە خەمڕەوێن و بەشەو خەمگوسارەکەم
سایەی سنەوبەری قەدی تۆ، بۆ مە عوشرەتە
چبکەم لە سەیری باخ و چە لەو سایەدارەکەم
کوڵمەت: گوڵ و جەمال: گوڵ و تەلعەتت: بەهار
لەو نێوە؛ سەیری کامە گوڵی ئەو بەهارەکەم!
تۆ، هەم بیساتی ئێمە، ئەمن هەم ویساڵی تۆ
ڕەببی بەچی تەشەککوری ئەو ئیفتیخارەکەم
فەرمووتە: کێیە وا سەری دانا لە خاکی پام!
جانا قبووڵی کە: ئەدەبتخلصە، جان نسارەکەم