پێنج خشتەکی

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 4 دقیقه  1759 مشاهده
شکاری چەشمی ئاهووتە؛ دڵی دایم بریندارم
ئەسیری حەلقەیی مووتە: لەشی ڕەنجوور و بیمارم
کوژاوی نووکی پەیکانی سەفی موژگانی خونخوارم
لە ئێشی زەخمی خۆم دایم؛ فەغان و ناڵەیە کارم
شەوێ تا ڕۆژ لە هیجرانت، بەزاری و گریە بێدارم
 
دەروون وەک نەی دەناڵێنی، بەزاری خۆی، لە دەستی تۆ
مەگەر باتین لە هاوارم دڵێک و چاوی مەستی تۆ
دڵی سادە پەرستی من پەرستی تۆ
لە سەد جێگە بریندارە، بەزەربی تیری شەستی تۆ
لە زەخمی تیری دڵدۆزت، هەتاکو حەشرە هاوارم
 
لە تاوی ڕەنگی گوڵگونت، بەئاوی ئەشکی گوڵگوونم
لە ئاوی دیدەیی تارم، بەدامەن: ڕوودی جەیحوونم
ئەگەر گەبرم، ئەگەر تەرسا و گەر گومڕاهـ و مەلعوونم
شەمەن ئاسا، بتی زیبا، بەخاکی پات مەفتوونم
دوو ئەبرۆت: تاقی میحرابم، خەمی نارم
 
سەراپا غەرق و پاماڵم، لەسەر گێسوویی پاماڵت
خەراب و مەست و مەخموورم، لە غەمزەی چاوەکەی کاڵت
قەسەم بەو خاڵی موشکینت، لەسەر دوو کوڵمەیی ئاڵت
وەکو پەرگارە؛ سەرگەردان بەدەوری نوقتەکەی خاڵت
دڵی حەیران و سەرگەشتەی جەفابەردار و خەمبارم
 
بەنەفشەی پەرچەمی نیلی، کە بەر ڕووی نەستەرەن پەخشە
سەوادی زەڕگەری ڕووسە، لەسەر سوخمەی تەڵا نەقشە
لە گەردن نوقرەیی خام و لە گۆشت زێڕی بێ خەوشە
وەکو «سیجاب»ە سینەی تۆ، بەڵا سیجابی بێ ڕەعشە
...............................................................متن نامشخص ئاتەشی نارم
 
دڵم گریانە بۆ خونچەی دەهانی نیمە خەندانی
هەزاران ئەشکی خوێنینم، بەخاری کەوتە دامانی
بەدایم ئەشک ئەفشانم، لە توڕەی عەنبەر ئەفشانی
لە خاری هیجری گوڵبەرگی تەڕی تازە سوخەندانی
وەکو بولبول هەزار ئاواو گوڕەی ناڵەیی زارم
 
خەس و خاشاکی ڕێگاکەم، بەموژگانی وەفا ماڵی
غوبار و گەردی دەرگاکەم؛ بەئاوی دیدە ڕاماڵی
گەدا سان چیهرەیی سیدقم بەحەزرەت پادشا ماڵی
لە خاکی ڕێگەکەی کەوتم، کە بەڵکم ببمە پاماڵی
تالعی سەعدم، لە شوومیی بەختی خۆم، یارم
 
لە دەوری بەدری بێ نەقسی، ئیحاتەی دا کە دوو گێسوو
هیلالی ناخونی لایدا، لەسەر ڕووی مەه، حیجابی موو
وەدەرکەوتن سفەت خاڵان، لەسەر ماهی تەمامی ڕوو
لە شەودا؛ ڕۆژ تلووعی کرد، سیاهی شەو، فەنا بوو، چوو
یەدی بەیزای نواند دیسان، دڵی فیرعەونی سەححارم
 
لە گەردن عەقدی مرواری، پەرەنگی لەعلی مومتازی
کە جارجارە دەگەڵ غەبغەب، بەتەننازی دەکەن بازی
مەلەک کەڕ بوو؛ لەبەر خرمەی، فەلەک لەرزی لە ئاوازی
گرفتارە دڵی عالەم، بەنازی چاوی غەممازی
دەشێ لەو جەمعەدا بوایەم، بەچاوانی گرفتارم
 
پەرەنگی دەم عەرەقچینی، بەچەندین لوتف و شیرینی
کە ئاڵۆزن دەگەڵ چینی سەری گێسوویی مشکینی
یەکێ تاقە لەسەر ئەبرۆ؛ یەکێکیان جووتی پڕ چینی
یەکێ دەخزێتە بن جیدی، یەکێ دەڕژێتە پەرچینی
لە دەست یەکیان بەئازار و لە دەستی یەک، دڵ ئەفگارم
 
لە وەقتێ بەستەیی دامی غەزالی چەشمی سەییادم
لە قەید و بەندی دوو عالەم، بەحەمیدیللاهی ئازادم
لە موڵکی عارف و عابید، بڕاوە ڕەبت و ئیسنادم
نە جزوی ئەهلی تەدریسم، نە شاگردم، نە ئوستادم
نە مەستم من، نە مەخموورم، نە مەدهۆش، نە هوشیارم
 
نە پیری مەیکەدە و دەیرم، نە زومرەی مەیگوسارانم
نە شێخی مەدرەسە و وەعزم، نە ڕشتەی زوهددارانم
نە مەجنوونم، نە فەرهادم، نە وێڵی کۆهسارانم
نە دەروێشم، نە سوڵتانم، نە جزوی تاجدارانم
قبووڵ کا، گەر شەهی خوبان ئەدەبتخلص هەر بەندەکەی پارم